چاوه‌روانی
خۆشه‌ویسته‌که‌م بۆچی ناگه‌ڕێیه‌وه
ئیتر خه‌ریکه له دوریتا شێت ده‌بم
تاکه‌ی له‌نێو تاریکایی شه‌وانی سه‌خت بژیم
ئیتر جاوه‌روانی هه‌ڵاتنی خۆرم
ڕووناک بونه‌وه‌ی ئاسمانم
که‌چی دوای تۆ
ئاسمان ره‌نگی ره‌شی پۆشیوه
دوای تۆ ئاستێره‌کان له ئاسمان
ماڵئاواییان کرد
خه‌نده له‌لێوانم دابڕا...هه‌روه‌ک تۆ
دوای تۆ شته‌کان زۆر گۆڕان
به‌ڵام فرمێسک و خه‌مه‌کان هاتن
وه‌رزی به‌هار ماڵئاوایی کرد
وه‌رزی پایز وه‌رزی نایومێدی هات
ته‌نها تۆ ته‌نها تۆ ......... نه‌گه‌ڕایه‌وه
ده‌زانم تۆ ئێستا منت له یاد نه‌ماوه
ده‌زانم ئیستا ئه‌م کچه‌ت له یاد نه‌ماوه
که رۆژانێک تۆی خۆشده‌ویست
به‌ڵام له یادکردنی تۆ مه‌حاڵه
له‌یاد کردنی چاوه سه‌وزه‌کانت ماحاڵه
ئاخر ده‌بوایه چیم بکردایه
بۆ ئه‌وه‌ی تۆم خۆشنه‌ویستایه
ئاخر ئێستا چۆن له‌یادتکه‌م
که گشت که‌ته خۆشه‌کانم له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر بردووه
ئه‌ی بێوه‌فا
هیچ کاتێک له خۆت ناپرسی
کوا ئه‌م کچه‌ی خۆشم ده‌ویست
کوا ئه‌و کچه‌ی به‌ڵێنم پێدابوو
هه‌رگیز جێی نه‌هێڵم
بۆچی هه‌ڵتخه‌ڵه‌تاندم
وتت خؤشمده‌وێیت
ئه‌ی نه‌توت یه‌ک چرکه
ژیان بێ تۆ مه‌حاڵه
کوا به‌ڵێنه‌کانت
ئیتر چرکه سه‌عات
رۆژو مانگ و وه‌رزه‌کانی ساڵ
گشتیم ژمارد
که‌چی تاکو ئێستا نه‌گه‌ڕایه‌وه
هه‌ر چاوه‌رونتم
گه‌ر ته‌مه‌نم سه‌د ساڵ بێت
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌که‌م
چونکه ده‌زانم رۆژێک دادێت
په‌شیمان ده‌بیته‌وه له جێهێشتنم
به ئومێدی ئه‌م رۆژه‌م
به‌ئومێدی ئه‌م رۆژه‌م
....که بڵێی خۆشم ده‌وێیت
(angel girl)شیعری : خاتوو شادان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌رۆم ئازیزم
ئیتر ناتوانم جارێکی تر بگه‌رێمه‌وه
به‌لێن بێت هه‌تا هه‌تایه خۆشمبویێت
و له‌یادت نه‌که‌م
ئیتر مه‌گری گیانه
گریان ته‌نها بۆ من هاتوه
کاتێک باران ده‌بارێت
بزانه ئه‌وه فرمێسکی منه
کاتێ با دێ به روتدا
وامازانا بای پایزه
به‌لکو هه‌ناسای منه
به‌بێ ئومێدی له دوری تۆ هه‌لیده‌مژم
کاتێ هه‌ور ده‌گرمێنێ
ئه‌وه دلی منه له تاو ئازاری دوری تۆ واده‌کات
کاته‌ک گه‌لای دارێک ده‌وه‌رێت
ئه‌وه ته‌مه‌نی منه کۆتایی پێدێت
(angel girl)شیعری : خاتوو شادان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ی خه‌م
ئه‌ی خه‌م که‌ی وازم لێده‌هێنی؟
که‌ی نێو ژیانمجێده‌هێڵی؟
ئه‌ی خه‌م تۆ گشت شه‌وێک
چاوه‌کانم پڕده‌که‌ییت له فرمێسک
ئه‌ی خه‌م که‌ی به‌زه‌ییت پێمدادێت؟
که‌ی دڵی وێرانم ساڕ‌ێژ ده‌که‌یت؟
ئه‌ی خه‌م دڵم بریندارمه‌که
له‌وه‌ی دڵیان شکاندوومه
ئه‌ی خه‌م له‌ژیانم بڕۆ ده‌ره‌وه
باخۆشی بێت به‌ناو دڵمه‌وه
ئه‌ی خه‌م مه‌مخه نێو تاریکی
بابچێژم که‌مێک له به‌خته‌وه‌ری
ئه‌ی خه‌م با دڵم بێ‌ناز نه‌بێ
با له‌نێو تۆدا وێران نه‌بێ
ئه‌ی خه‌م لێگه‌ڕێ بابژیم بۆ خۆم
یا لێمگه‌ڕێ با هیوا بۆ مردن بخوازم
ئه‌ی خه‌م دلناواییم بکه
له‌تۆ زیاتر کێ ئاگای له‌دڵمه؟
ئه‌ی خه‌م با تانیایی نه‌مکوژێ
با پێبکه‌نم ته‌نیا بۆ ساتێ
ئه‌ی خه‌م.. ئه‌ی خه‌م دڵنه‌واییم بکه له‌شه‌وانی ته‌نیاییم
نه‌که‌ی خه‌ڵک بتبینن له‌نێو چاواکانم
(angel girl)شیعری : خاتوو شادان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانگه شه‌و
له‌و رۆژه‌ی رۆیشتی و جێتهێشتم
زۆر ته‌نیات کردم
سه‌یری ئاسمانم کرد بینیم هه‌وره‌کان
زۆر توڕه‌و خه‌مبار بوون
چه‌ندم بانگی هه‌وره‌کان کرد ئیتر وه‌ڵامیان نه‌بوو
وامزانی هه‌وره‌کان له ئاسمان تۆراون
چاوه‌ڕوانی شه‌وم کرد
بینیم ئاسمان توڕه‌تر بوو
به‌رگێکی ره‌شی پۆشیبوو
نه‌مزانی چ ڕویداوه
بینیم ئه‌ستێره‌کان زۆر کزومات ده‌رده‌که‌وتن
با‌نگم کردن وتم ئه‌ستێره‌کان چ باسه له ئاسمان؟
ئیتر ئه‌ستێره‌کانیش وه‌ڵامیان نه‌بوو
ته‌نها ده‌متوانی گوێبیستی ناوم بم له نێو قسه‌کانیان
نه‌مزانی بۆچی دونیا وا گۆڕاوه
وامزانی ته‌نها ئه‌ستێره‌و هه‌وره‌کان
ده‌تواننن گوێ له دڵه شکاوه‌که‌م بگرن
به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانتوانی
ئیتر فرمێسک له چاوه‌کانم هاته خواره‌وه
مانگه شه‌و بانگی کردم وتی:خه‌م مه‌خۆ
ته‌نها شه‌وه‌کانت وه‌ها سه‌خته دڵنیابه به‌یانی دادێت
وتم چ له به‌یانی بکه‌م گه‌ر هه‌تاویش وه‌ک ئێوه
قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌کات
مانگه‌شه‌و گیان پێمبڵێ چ ڕویداوه؟
تنۆک تنۆک ئاو له‌گه‌ڵ فرمێسکه‌کانم تێکه‌ڵاو بوو
سه‌رم به‌رز کرده‌وه بینیم هه‌ور فرمێسک ده‌ڕێژێت
وتم مانگه‌شه‌و ئه‌ی بۆچی هه‌ور وه‌ها دڵی پڕ له خه‌مه؟
مانگه‌شه‌و هاته وه‌ڵام
ئه‌ی جوانترین فریشته چۆن بۆت
خه‌مبار نه‌بین خۆشه‌ویسته‌که‌ت جێیهێشتی
وتم ئێوه‌ش زانیتان ئه‌و بێوه‌فابوو له‌گه‌ڵم جێی هێشتم؟
وتی:به‌ڵێ ئه‌ی به‌وه‌فاترین کچی دونیا ئێمه‌ش ئاگادار بووین
ئاگاداری دڵه پاکه‌که‌ت بووین که چۆن
شکاندی و جێی هێشت به‌بێ نازی
وتم مانگه‌شه‌و گیان ئه‌و دڵی شکاندم!!
مانگه‌شه‌و:مه‌گری دڵه گیان
ته‌نها تۆ نیت له‌م دونیایه دڵت شکاوه..
به‌ڵام دڵنیابه که‌سێکی تر هه‌یه له‌م دونیایه
به‌دواته‌وه ده‌مێکه تۆی خۆشده‌وێت
ده‌یه‌وێت دڵه پاکه‌که‌ت چاک بکاته‌وه
(angel girl)شیعری : خاتوو شادان
|